رۆژى 27/10/2021 به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، فيدائه‌دين گه‌ردى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، شڤان عه‌بدولره‌حمان ئه‌ميندارى گشتى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندانى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا له‌گه‌ڵ شاندێكى نوێنه‌را رێكخراوى (UNDP).
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه گفتوگۆ كردن بوو له‌سه‌ر دامه‌زراندنى لێژنه‌ى ناوبژى له ژوور.
سه‌رۆكى ژوور سوپاسى رێكخراوى ناوبراوى كرد به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانيان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م لێژنه‌يه.
د. دارا وتى: ده‌مێكه وه‌كو ژوور خه‌ريكين ئه‌و گروپه پێك بهێنين بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه دێنه پێش بازرگانان.
سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپانيايه‌كى زۆر لێره هه‌ن هه‌وڵ دراوه لێژنه‌ى ناوبژى دابمه‌زرێ، وه ده‌سته‌ى ناوبژى گرنگه له ژوور هه‌بێت ئاسانكارييه‌كى زۆر بۆ خه‌ڵك و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكان ده‌كات.
له‌م باره‌يه‌وه نوێنه‌رانى رێكخراوى (UNDP) وتيان ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كه‌ين و داده‌نيشين و خولى راهێنانيان بۆ ده‌كه‌ينه‌وه وه سه‌نته‌رى تايبه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌م لێژنه‌يه.