تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د سه‌ردانى ژوورى كرد

شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د سه‌ردانى ژوورى كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2021 10:42

رۆژى 12/1/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رده‌ل ئه‌وشار و ئه‌رجان تاينله‌مه‌ق جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و ژووره‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازييان لێكرا.

له‌ ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى ئامه‌د كرا.

شاندى ميوان رايانگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ ژوور و شارى هه‌ولێر، كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى ژووره‌كه‌يانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكارى زياترى بازرگانانى هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها له‌ داهاتوودا له‌ هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيازين پێشانگايه‌كى گشتى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكه‌ينه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيان له‌ نزيكه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانمان ببينن و په‌ره‌ى زياتر به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا بده‌ين.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ده‌ست خۆشى لێكردن، ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.

ئه‌م بابه‌ته‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
بابه‌تی تر له‌هه‌مان به‌ش: « ئاگاداری ئاگاداری »

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑