ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به‌ ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران سه‌ردانى ژوور ده كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2020 09:07

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به‌ ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران سه‌ردانى ژوور ده كات

له 25 -10-2020   د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ مەحمود ره‌ئوف كه‌ريم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به‌ ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران، سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوبراو سوپاس و پێزانينى دامه‌زراوه‌كه‌يانى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى ژوور كرد به‌ هۆى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ دامه‌زراوه‌كه‌ و دابين كردنى گشت هۆكاره‌كانى لۆجيستيكى.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كردن هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كو ژوور و يه‌كێتى ژووره‌كان هه‌موو كات ئاماده‌ن و ده‌رگايان كراوه‌يه‌ بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دام و ده‌زگا و رێكخراوه‌كان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 05 تشرینی دووەم 2020 09:13