سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران سه‌ردانى ژوور ده كات
له 25 -10-2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له مەحمود ره‌ئوف كه‌ريم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران، سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوبراو سوپاس و پێزانينى دامه‌زراوه‌كه‌يانى پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ژوور كرد به هۆى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ دامه‌زراوه‌كه و دابين كردنى گشت هۆكاره‌كانى لۆجيستيكى.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كردن هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو ژوور و يه‌كێتى ژووره‌كان هه‌موو كات ئاماده‌ن و ده‌رگايان كراوه‌يه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دام و ده‌زگا و رێكخراوه‌كان.