تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 10 ئەیلول 2020 08:30

 

رۆژى 7/9/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ ڤينسۆ - كييۆم پوپۆ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر و نێرده‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ كۆمارى عێراق.

له‌ ديدارێكدا باس له‌ دابينكردنى هه‌لى كار و ئه‌نجامدانى خولى په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نجان و هه‌روه‌ها پشتگيرى چه‌ند كه‌رتێك له‌ ئێستاى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان كرا.

ڤينسۆ وتى: ئێمه‌ به‌ بڕى 120 مليۆن دۆلار هاوكارى دارايى پێشكه‌ش به‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌كه‌ين له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانيش له‌ رێگه‌ى داڕشتنى به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ى خۆيانه‌وه‌ خولى په‌ره‌پێدانى توانا و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان سازده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كات دا ئێمه‌ پشتگيرى پرۆژه‌ى چاكسازى حكومه‌ت ده‌كه‌ين.

د. دارا جه‌ليل خه‌يات سوپاسى هه‌وڵه‌كانى كردن و پشتگيرى ژوورى بۆ هه‌وڵه‌كانى دووپات كرده‌وه‌، وتى: له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ بوژانه‌وه‌ و پێشخستنى كه‌رته‌كانى خوارده‌مه‌نى، كشتوكاڵ و ته‌ندروستى هه‌يه‌ هيوا خوازم له‌و لايه‌نه‌ش بتوانن هاوكار بن سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌ روو له‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ندين كارگه‌ى پيشه‌سازى هه‌ن به‌شێكييان پێويستييان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ته‌كنه‌لۆژياى نوێ هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه‌ هه‌ندێك بواريش هه‌يه‌ تا ئێستا كارگه‌ى نيه‌ هيوادارم له‌م بواره‌ش پاڵپشتمان بن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2020 09:01

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑