رۆژى 27/8/2020 له باڵاخانهى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك به سه‌رپه‌رشتى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به‌ڕێوبه‌رى گشتى باج له هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى پارێزگارى هه‌ولێر سازكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پێشنيار خرايه روو و تاوتوێ كرا به مه‌به‌ستى وه‌گه‌ڕخستنى جوڵه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه بڕياردرا به ئاسانكارى ته‌واو و پشتگيرى كردنى هه‌ركه‌سێك يان كۆمپانيايه‌ك كه هه‌ڵبستێ به دانانى كۆمپانياى دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك (ريسايكلين) له هه‌رێمى كوردستان.