ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بانگێشتنامە بۆ راهێنانی ڕاهێنەران

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 16 نیسان 2020 16:18
 
بانگێشتنامە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری
لەلایەن دابینكارانی خزمەتگوزاری ڕاهێنان بۆ بەشداریكردن لە (دەست بكە بە بەرەوپێشبردنی كارەكەت)
راهێنانی ڕاهێنەران و بڕوانامە
 
ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی (ILO)، لەڕێگەی پڕۆژەی "بەرەوپێشبردنی كار و پەرەپێدانی پاڵپشتی خزمەتگوزاری بەئامانجكردنى MSMEs ( پرۆژەى زۆر بچوك و بچوك و مام ناوەندى) بۆ دروست كردنی دەرفەتی كاری شكۆدار لە هەرێمی كوردستانی عێراق" ، بەدوای دابینكارانی خزمەتگوزاری دەگەڕێت كە ئارەزوومەندن بەشداری بكەن لە دەست پێكردن و پەرەپێدانی كارەكەت (SIYB) لە خولی ڕاهێنان بۆ ڕاهێنەران وە بڕوانامەیان پێدەدرێت وەك ڕاهێنەری SIYB. بەشداریكردن لە ڕاهێنەرایەتی SIYB دەكرێت لەڕێگەی ڕاوێژكارانی تاك بێت، یان كاركردن بۆ دابینكارانی خزمەتگوزاری ڕاهێنانی نیشتمانی،بە پەرووش بێت بۆ باشنیشاندانی بازار و ئازادكردنی پێشەنگانی كار و ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی كار لە هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ دۆزینەوەی دەرفەت بۆ پێشەنگانی كار و كاری هەبوو.
SIYB لە چی پێكدێت؟
ڕاهێنانی SIYB پێكدێت لە سێ پاكێجی ڕاهێنانی جیا، كە دیزاین كراون بۆ وەڵامدانەوە بۆ قۆناغەكانی پێشكەوتووی پەرەپێدانی كار:
• بیرۆكەی كاری خۆت بەكاربهێنە (GYB): مەبەستی دۆزینەوەی دەرفەرتی پێشەنگانی كار ئەوانەی ئارەزوومەندن كارێك دەست پێبكەن بۆ دروست كردنی بیرۆكەی كارێكی جێگیری ئامادە بۆ جێبەجێكردن.
• كارەكەت دەست پێبكە (SYB): دۆزینەوەی دەرفەرتی پێشەنگانی كار ئەوانەی ئارەزوومەندن دەست بەكاری بچووك بكەن و لە ئێستادا بیرۆكەی كارێكی جێگیریان هەیە. هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی ڕاهێنان و بواری كار و پاڵپشتی دوای ڕاهێنان، وە یارمەتی بەشداربووان دەدات لە خەملاندنی ئامادەسازیان بۆ دەستپێكردنی كارێك و ئامادەكردنی پلانێكی كار و هەڵسەنگاندنی مانەوەكەی.
• پەرە بە كارەكەت بدە (IYB): ناساندنی پێشەنگانی كاری ئێستا بە بنەما باشەكانی بەڕێوەبردنی كار. شەش شێوازەكەی (بەبازاركردن ، تێچوون ، كڕین و كونترۆڵكردنی شت و مەك ، بەردەوام تۆماركردن ، پلان دانان بۆ كارەكەت ، خەڵك و بەرهەمهێنان) دەكرێت بەشێوەی تاك فێربكرێت یان كۆبكرێتەوە بۆ كۆرسێكی تەواو.
پرۆسەی بڕوانامە:
بۆ ئەوەی ببیە ڕاهێنەری باوەڕپێكراوی SIYB، بەشداربووانی ئارەزوومەند پێویستە:
• بەشداریكردن لە خولی پێشەكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە پاكێجی GYB , SYB , IYB
• بەلانی كەمەوە ئەنجامدانی یەك خولی پێشەنگانی كار خولگەی (ToE) بۆ هەر یەكێك لە پاكێجەكانی SIYB.
• بەشداریكردن لە خولی باشتركردنی لێهاتوویی (CRW).
 
پێوەری ئامادەسازی بۆ دابینكارانی خزمەتگوزاری ڕاهێنان:
دابینكارانی خزمەتگوزاری ڕاهێنان (TSP) پێویستە:
• ئامانج و دیدگای هەبێت بۆ باشترناساندنی پێشەنگی كار و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت
• كڕیاری ئامادەی بازاری هەبێت و هەروەها پلانی بەبازاركردن بۆ ئۆفەری SIYB
• توانای هەبێت لە جۆڵەپێكردنی سەرچاوەی مرۆیی پێویست (بەلانی كەم دوو دەرفەتی ڕاهێنەری SIYB لە ڕێكخراوی خۆیان كە بەپێی پێوەرەكانی خوارەوەن)
• جۆڵەپێكردنی سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ ناردنی ڕاهێنانی پێشەنگانی كار
• توانای هەبێت لە ڕێكخستن و ئامادەكردنی ژێرخانی لۆجیستی پێویست (بە لەخۆگرتنی هۆیەكان بۆ دڵنیابوون لە سەردانی كار و بوونەكانی ڕاهێنان)
• پابەندبێت بە هەواڵدانی ILO سەبارەت بە ڕاهێنانی چالاكیەكانی پێشەنگانی كار
• دەستنیشانكردنی خاڵی پەیوەندی لە ڕێكخراوەكەیان (بۆ نمونە هەماهەنگكاری ڕاهێنان) بۆ مەبەستەكانی پەیوەندی كردن
• ئامادەبێت لە واژووكردنی یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن لەگەڵ ILO
 
پێوەری ئامادەسازی بۆ ڕاهێنەرانی SIYB داهاتوو:
ئارەزوومەندانی TSP دەبێت ستافێكی كار دیاری بكەن بۆ ڕێكخراوەكەیان بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولی SIYB وە هەروەها پرۆسەی بڕوانامە. بەشداربووان پێویستە خاوەنی:
• بەلانی كەم ئاستی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی بێت
• شارەزایی لە ڕاهێنان پێكردنی پێگەیشتووان یان پێشەنگی كار
• زانیاری دەربارەی بابەتەكانی بەڕێوەبردنی كار
• شارەزایی سەلمێنراو لە بەڕێوەبردنی كاری بچووك یان كاركردن لەگەڵ كاری بچووك
• توانای سادە و چالاك
• كارامەیی لە زمانەكانی عەرەبی و كوردی
ڕاهێنەری هەماهەنگی ئافرەت بەتایبەتی هاندەدرێت بۆ پێشكەشكردن.
 
تێچوون و دارایی:
ILO بڕی تێچوونی بەشداریكردن لە ئەستۆدەگرێت، كە بریتیە لە شوێنی حەوانەوە و ژەمەكان و گواستنەوەیان بۆ هۆڵەكە.
بەشداربووان دەبێت دڵنیابن لە سەرچاوەكانی پێویست و دارایی كردن بۆ تەواوكردنی ڕاهێنانی خولەكانی پێشەنگی كار لە میانەی پرۆسەی بڕوانامە.
خشتەی كات و شوێن:
بەروارەكانی ڕاهێنان بۆ مانگی تەمموزی 2020 لە هەولێر. لە قۆناغەكانی داهاتوودا دووپاتكردنەوە بۆ بەروار و شوێن دەكرێت.
تەواوی ڕاهێنانی SIYB ماوەی 12 ڕۆژی هەیە.
چۆن دەتوانی پێشكەش بكەیت؟
ئەگەر تۆ ئارەزوومەندی پێشكەش بكەیت، تكایە فۆرمەكانی دابینكارانی خزمەتگوزاری ڕاهێنان و پێشكەش كردنی ڕاهێنەری SIYB دابەزێنە و پڕبكەوە و بنێرە، لەگەڵ CV ڕاهێنەرانی هەڵبژێردراوی SIYB:
• فۆرمی پێشكەشكردنی TSP ( پڕبكرێتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشداری كردنی ڕێكخراو)
• فۆرمی ڕاهێنەری SIYB بە ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی (پڕبكرێتەوە لەلایەن ڕاهێنەری SIYB هەڵبژێردراو، یەك بۆ هەر تاكێك)
 
كۆتا بەروار بۆ پێشكەشكردنەكەت دەبێت لە 26ی نیسانی 2020 بنێردرێت، بۆ خاتوو (نیگار محمد صدیق) بۆ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی SIYB، سەردانی وێبسایتی فەرمی بكە: ILO SIYB
 
https://drive.google.com/file/d/1EK3MLfjCPqBFZvH0-r17YrwDi86Gq9Lx/view?fbclid=IwAR12dCqyLEhGjNDcSkJp9nyDylOxg7lwni4fXArklh044hIUxsb7qBEEg68
ئه‌م بابه‌ته‌ 1385 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 16 نیسان 2020 16:27