تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسوپاس و پێزانین - بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان

سوپاس و پێزانین - بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 01 نیسان 2020 20:17
سوپاس و پێزانین
 
بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك  و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان
سڵاو...
رۆڵی نیشتمان پەروەریتان لە کاتی  بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا COVID-19  و تا ئێستا بە فەراهەمکردنی هەموو جۆرەکانی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و بەڵکو بە زیاتر لە کاتە ئاساییەکان ئەوەی سەلماند  کە بازرگانی خۆماڵی بەشێکی بنەڕەتی و جیانەکراوەن لە کۆمەڵگەی کوردەواری چونکە سەرەڕای فەراهەمکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان هەموو هەوڵێکتان دا بۆ ئەوەی نرخ بەرز نەبێتەوە لە بازار ، خۆراکتان فەراهەمکرد تا ئەو ئاستەی هاوولاتی و مارکێتەکان بڕێکی باشیان لە ماڵ و کۆگاکان عەمبارکرد بۆ کاتی ئەگەری  تەنگانە لە داهاتوودا خودا نەکات بێتە پێش. 
بازرگانانی خۆماڵی : 
ئەو کارە پیرۆزەتان بووە مایەی شانازی میللەتەکەتان، ئێوە دوای  پشت بەستن بە خودا  بوونە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیان لە لایەنی فەراهەمکردنی خۆراك، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  ئەو پەڕی رێز و سوپاستان ئاراستە دەکات و کارەکانتان بەرز دەنرخێنێت  وهیوادارە بەردەوام بن  لەم کارە پیرۆزەتان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  هەر لە سەرەتای قەیرانی کۆڤید – 19 بە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە فەرمانبەران ماندوو نەناسانە رۆژانە دەوامیان کردووە بە مەبەستی فەراهەمکردنی ئاسانکاری بۆ بەردەوامبوونی کارەکانتان و ئەو بازرگانە بەڕێزانەی رۆژانە سەردانی ژوور دەکەن گەواهیدەری ئەم بابەتەن ، نوێنەرمان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رۆژانە کێشەکانتان دەگەێێنێتە لایەنی پەیوەندار و بە پاڵپشتی بەڕێز پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەکانی تر چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان  دەکات وەک کێشەکانی گواستنەوەی کەل و پالی خۆراک و نەبوونی کۆمپانیاکانی ئال و گۆڕی دراو ... هتد
لێرەدا بە پێویستی دەزانین سۆپاسی ژووری ئۆپەرەسێۆنەکانی هەولێر و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر بکەین بۆ کاردانەوەی ئەرێنیان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری بازرگانی خۆراک و کەرتە پەیوەندارەکان ، ئەم کارەیان بووە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیانمان.
دووبارە سوپاس بۆ بازرگانانی خۆماڵی داوایان لێدەکەین وەک کاری ئاساییان نەبنە مایەی بارگرانی بە سەر هاووڵاتیان.
خودای گەورە کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  
31/3/2020
ئه‌م بابه‌ته‌ 1378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑