رۆژی 31/3/2020 لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، دلۆڤان محەممەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و دەزگا راگەیاندنەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر (٧) ئامێری هەناسەدانی دەستکردی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی ژوور رایگەیاند ئامانجمان خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تاکو بە هەموو لایەك بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی ژووری کرد هیوای خواست خێرخوازان و سەرمایەداران چاو لە هەڵوێستی ژوور بکەن پاڵپشتمان بن تاکو بە هەموو لایەك بتوانین بە سەلامەتی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.