ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی یەكێـتی ژوورەكان سەردانی سریلانكا دەكات ا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 کانونی دووەم 2020 07:58
 
رۆژی 27/1/2020 شاندی یەكێـتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سیروان محەممەد جێگری سەرۆك سەردانی وڵاتی سریلانكایان كرد لە یەكەم سەردانی گەشتەكەیان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان كرد لەو وڵاتە لە لایەن قوتەیبە سوبحی خێرۆ هەڵسورێنەری باڵیۆزخانە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا هەڵسورێنەری باڵیۆزخانە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە هیوای خواست ئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی وڵاتی سریلانكا بكرێت لە هەرێمی كوردستان، پشتگیری خۆشی بۆ بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی سریلانكا نیشاندا.
هەروەها جەختی لە بە هێزكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت كردەوە لە بەرەو پێشچوونی ئابووری و كەرتی كشتوكاڵ هەروەها ئاماژەی بە هەناردەكردنی (چا) دا لە وڵاتی سریلانكا بۆ هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سیروان محەممەد وتی هەرێمی كوردستان خاڵی سەرەكیە بۆ هاوردەكردنی چا لە سریلانكاو ناردنی بۆ بەشەكانی تری عێراق.
هیوای خواست لەماوەی داهاتوو بە یارمەتی هەردوولا بتوانن گرنگی زیاتر  بە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی هەردولا بدرێـت.
لەدرێژەی سەردانەكەیاندا شاندی یه‌كێتی ژووره‌كان سه‌ردانی ژووری بازرگانی (سیلان) یان كرد
 
رۆژی 27/1/2020 شاندی یه‌كێتی ژووره‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سیروان محه‌ممه‌د جێگری سه‌رۆك له‌ كۆڵۆمبۆی پایته‌ختی وڵاتی سریلانكا سه‌ردانی ژووری (سیلان)یان كرد له‌ لایه‌ن خاتوو ژه‌را ویجیاتی لاك به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ژوور و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ سریلانكا و باڵیۆزی پێشوی سریلانكا له‌ عێراق پێشوازییان لێكرا.
له‌ دانیشتنێكدا به‌ ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 100 بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیای سریلانكی خاتوو ماجا پاتیلاكا به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ژووری سیلان وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد رایگه‌یاند ئه‌وان هیوا خوازن جگه‌ له‌ بازرگانی (چا)یه‌ گرنگی به‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سریلانكا بدرێت له‌ گشت سێكته‌ره‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك.
سیروان محه‌ممه‌د سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی ژووره‌كان له‌ وتارێكدا سوپاسی ژووری سیلانی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت، له‌ ماوه‌ی داهاتوو شاندی بازرگانی سریلانكی له‌ هه‌رێمی كوردستان ببینن ئاماده‌یی یه‌كێتی ژووره‌كانی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتیه‌ك.
پاشان یادداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ردوولا واژوو كرا.
دوای پشودانێكی كورت و نمایشكردنی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر وڵاتی سریلانكا و هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی B2B له‌ نێوان بازرگانانی هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر وه‌كو رێزلێنانێك له‌ سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی ژووره‌كان بۆ وڵاتی سریلانكا ئێواره‌ی رۆژی 27/1/2020 رانێل ویكرێمسینگه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی سریلانكا داوه‌تی ئه‌م شانده‌ی كرد.
له‌ وته‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان دووپات كرده‌وه‌ هیوای خواست له‌ ماوه‌ی داهاتوو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌ فراوان بێت و گشت سێكته‌ره‌كان بگرێته‌وه‌.
28/1/2020 قوته‌يبه‌ سوبحى خێرۆ هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له‌ سريلانكا ئێواره‌ خولنێكى بۆ شاندى يه‌كێتى ژووره‌كان رێكخست
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1124 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 03 شوبات 2020 08:03