ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری/ وەبەرهێنان لە پرۆژەی وزەی كارەبا لە وڵاتی ئوردن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2019 08:40
ئاگاداری
وەبەرهێنان لە پرۆژەی وزەی كارەبا لە وڵاتی ئوردن
وەزارەتی  وزە و سامانی كانزایی شانشینی ئوردنی هاشمی بە نیازە پرۆژەیەكی كارەبا بە توانای یەك میگاوات لە وزەی خۆر دابمەزرێنی .
 كونسوڵگەری گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە نوسراوی ژمارە أق/1/1077 لە 7/10/2019 داوای كردووە بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان ئاگادار بكرێنەوو تا وەبەرهێنان لەو پرۆژەیەدا بكەن .
ئەوانەی نیازی وەبەرهێنانیا هەیە بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە كونسوڵگەری ناوبراو لە هەولێر بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1173 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌