ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دیداری بازرگانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی كوردستان سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2019 10:37

رۆژى 2/10/2019 دیدارێكى بازرگانی له‌ نێوان شاندی بازرگانانی فەرەنسا و بازرگانانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.

به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، ئۆليڤيێ ديکوتينيێ كونسوڵى گشتى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، ژماره‌يه‌ك له‌ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ديداره‌ سازكرا.

لەسەرەتادا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد، دواى به‌خێرهێنان رايگه‌ياند: وڵاتى فه‌ڕه‌نسا يه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ ئابوورييه‌ به‌هێزه‌كانى جيهان، هه‌ميشه‌ هه‌وڵمانداوه‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانمان به‌ هێز بكه‌ين، هخيوا خوازين وڵاتى فه‌ڕه‌نسا هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بن له‌ پێشخستنى گشت كه‌رته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

 دواتر ئۆليڤيێ ديکوتينيێ كونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و سوپاسی سەرۆكی ژوورى كرد بۆ ئەم دیدارە، دواتر دیداری دوو بە دوو لە نێوان بازرگانانی فەرەنسا و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1172 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌