تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵله‌ مۆسكۆ كۆڕبه‌ندى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان سازكرا

له‌ مۆسكۆ كۆڕبه‌ندى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 ئەیلول 2019 11:00

رۆژى 16/9/2019 شاندى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌ولێر، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائه‌ددين گه‌ردى، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و محه‌ممه‌د مسته‌فا به‌ڕێوبه‌رى گشتي ژوور و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ژووره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوون له‌ كۆڕبه‌ندى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان له‌ مۆسكۆ، له‌ لايه‌ن ژوورى بازرگانى مۆسكۆ له‌ روسيا رێكخرابوو.

له‌م كۆڕبه‌نده‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى مۆسكۆ و ژماره‌يه‌ك له‌ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى روسيا به‌شداربوون.

دواى وتارى كردنه‌وه‌ و به‌خحێرهاتنى كۆڕبه‌ند له‌ لايه‌ن پلاتۆنۆڤ ڤلاديمێر سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى مۆسكۆ، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد: باسی لە یاساكانى وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ بارى كه‌شى گونجاوى هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردن كرد، هیوای خواست كە كۆمپانیاكانی رووسیا بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

له ميانه ى كۆڕبه‌نده‌دا رۆژى 16/9/2019 يادداشتنامه‌يه‌كى لێكگه‌يشتن له‌ نێوان يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى مۆسكۆ واژووكرا

ئه‌م بابه‌ته‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑