به بۆنه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى وه‌كو كونسوڵى گشتى شانشينى بىريتانيا له هه‌ولێر، رۆژى 12/9/2019 كوسنوڵ جه‌يمس زۆمتۆن سه‌ردانى ژوورى كرد له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى لێكرا.
له ديدارێكدا باقى محه‌ممه‌د، سالار جه‌لال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، كونسوڵ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ژوور بۆ به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى نێوان به‌ريتانيا و هه‌رێمى كوردستان و هێنانى شاندى بازرگانان و كۆمپانيا به‌ريته‌نيه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌يدا، دووپاتى كرده‌وه كه ژوور پاڵپشت و هاوكار ده‌بێت.
سه‌رۆكى ژوور به گشتى باسى چالاكييه‌كانى ژوورى كرد، د. دارا وتى: په‌يوه‌ندى ژوور له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى به‌ريتانيا و چه‌ند رێكخراوێكى بازرگانى به‌ريتانى زۆرباشه هه‌ميشه هه‌ڵى به‌هێزكردنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ده‌ين، هيواى خواست له ماوه‌ى داهاتوو به‌ريتانيا زياتر گرنگى به كه‌رتى خوێندن و بانك بدات له هه‌رێم.