ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور پێشوازى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 18 ئاب 2019 10:24

 

رۆژى 5/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ مه‌نوچه‌هر موته‌كى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران.

له‌ ديدارێكدا ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و جه‌وهه‌ر خدر و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورى و بازرگانييه‌كان كرا.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوو وتى: هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ جێگه‌ى بايه‌خى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتى به‌هێزكردنى گشت په‌يوه‌ندييه‌كانمان ده‌كه‌ين به‌ تايبه‌ت په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان.

سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌ومان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ميشه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگى گشت بازرگانان و خاوه‌نكارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووينه‌.

هيوا خوازين په‌يوه‌ندييه‌كانمان زياتر په‌ره‌ بسێنن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌