به سه‌رپه‌رشتى و پاڵپشتى ژوورى بازرگانى به‌غدا رۆژانى 10-11/ 7/ 2019 له شاري ئه‌سينا پايته‌ختى وڵاتى يۆنان سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و مسته‌فا محه‌ممه‌د و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شداربوون له چواره‌مين كۆڕبه‌ندى كار و وه‌به‌رهێنانى عێراقى - ئه‌وروپى.
به به‌شدارى وه‌به‌رهێنه‌ر و پياوانى خاوه‌نكارى عێراق، يۆنان و وڵاتانى ئه‌وروپى له‌م كۆڕبه‌نده باس له چۆنيه‌تى به‌هێزكردنى گشت كه‌رته پيشه‌سازييه‌كان كرا به جۆرێك وڵاتى عێراق بگات به خۆ بژێوى هه‌وره‌ها چه‌ندين دانيشتن و كۆبوونه‌وه‌ى B2B له نێوان بازرگانى به‌شداربوو ئه‌نجامدرا.