پیشانگەی ( ئوردنی نێودەوڵەتی بۆ تەکنەلۆجیای بیناکردن و پیشەسازی ئەندازیاری پاڵپشت) ی سێزدەهەم دەکرێتەوە
ژووری پیشەسازی زەرقا / ئوردن بە نووسراویان 237 لە 30/6/2019 ئاگاداریان کردینەوە بە سازدانی بابەتی سەرەوە لە 29/7 تا 1/8/2019 لە پیشانگەی عەممانی نێودەوڵەتی بۆ ئوتۆمبێل – رێگەی فرۆکەخانە – ئوردن.
پیشانگەکە تایبەتە بە بوارەکانی بیناکردن ، پیشەسازی کیمیایی ، کەرستەو ئامێری بیناکردن ، گەرمکەرەوەو ساردکەرەوە، ، پیشەسازیە کارەباییەکان، ئەلەمنیۆم ، سیرامیک و پۆرسلین،بۆڕی پلاستیک، سستمی چاودێری و سەلامەتی گشتی،تەکنەلۆجیای ئاو و گاز،گەرمکاری کارەبایی ئاو،هەموو بەرهەم و پیشەسازی پەیوەندار بە بیناکردن و پیشەسازیە ئەندازیاریەکان. بۆ زانین کۆمپانیای رێکخەری پیشانگە ئۆفەری مانەوەی هەیە لە هۆتێل بۆ 4 رۆژ و 3 شەو بە 480 $.
ئارەزوومەندانی بەشداربوون دەتوانن پەیوەندی راستەوخۆ بکەن بە : 00962777333411، 00962795925237 ، 009625664867 یانیش ئیمێل : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. . سایتی پیشانگەشwww.jordanbuild.net
لە گەل رێزدا
د. دارا جلیل خەیات
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر