ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 21 نیسان 2019 08:43
 
رۆژی ١٠/ ٤/ ٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە دۆمینیک ماس کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر.
لە دیدارێکدا سالار جەلال، جەوهەر خدر و ماجد جلال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا کرا.
جێگری سەرۆکی ژوور باسی لە گرنگترین ئەو سێکتەرانە کرد (کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار) کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستی پێ یەتی بە مەبەستی وەبەرهێنان.
سۆران ئەبوبەکر وتی کەشی لەباری هەرێمی کوردستان و بوونی یاسایەکی تەواو یارمەتیدەر بۆ وەبەرهێنان و بوونی ئارامی و سەقامگیری هۆکارێکی بەهێزن بۆ راکێشانی کۆمپانیا و خاوەن کارانی بیانی بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە کونسوڵ هاوکار بێت بۆ هێنانی کۆمپانیا فەڕەنسیەکان و ژووری بازرگانی هەولێریش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکار دەبێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌