ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەندامى ئەنجوومەنى جێبەجێکارى کۆمپانیاى (ئەلسایر) ى کوێتى سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 25 ئایار 2009 00:00
رۆژى یەک شەممە 24/5/2009 ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان کرد لە مبارک ناسر ئەلسایر ئەندامى ئەنجومەنى ئیدارەى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئەلسایرى کوێتى و شاندى یاوەرى کرد. لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان ئیبراهیم سۆفى باسى ژوور و یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان و پەیوەندیەکانى پێشووى بازرگانانى هەولێر لەگەل ولاتى کوێت کرد و حۆشحالیخۆى دەربرى لە بەرامبەر ئەو سەردانە و نیازى کۆمپانیاى ئەلیاسر دەربارەى کارکردن لە کوردستان، باسى لە بارى ئازادى کوردستان کرد و ئاماژەى بە زەمینەى لەبارى کوردستان کرد بۆ وەبەرهێنان و سیستەمى کارى بانکى و رۆلى بەنکە ئەهلیەکانى بۆ مامەلە لەگەل دەرەوەدا شى کردەوە. مبارک ناسر حۆشحالى لە بەرامبەر ئەو پێشوازیە و هەلسوکەوتى خەلکى کوردستان لەگەل شاندى میوان هەر لە فرۆکەخانەوە تا دام و دەزگاکانیش دەربرى و میلەتى کوردى بە میللەتێکى رێزگر وەسف کرد و ئامادەیى خۆى و کۆمپانیاى ئەلسایرى دەربرى بۆ کارکردن لە کوردستان لەبەر ئەو بارە سەقامگیرەى کە لە کوردستان هەیە کە زۆر کەس و کۆمپانیا تا ئێستا ئەو هەقیقەتە نازانن بە چاوێکى پر لە گومانەوە سەیرى کوردستان دەکەن و بە هەمان شێوەى بەشەکانى دیکەى عێراق سەیرى دەکەن. بۆ زیاتر رێزلێنان لە شاندى میوان جێگرى سەرۆکى ژوور لۆگۆى ژوورى بازرگانى و چەند دانەیەک لە رێبەرى ژوورى پێشکەش بە مبارک ئەلسایر کرد و ئامادەیى خۆى و ژوورى بۆ هاوکارى کردنیان پێ راگەیاند دواتریش بۆ خواردنى نیوەرۆ.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1360 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌