ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 02 نیسان 2019 10:25

کۆنفڕانسی بنیاتنان و وەبەرهێنان لە عێراق

 

رۆژانی ٧-٨/ ٤/ ٢٠١٩ لە هۆتێل فەلەستین لە شاری بەغدا بە بەشداری زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای بنیاتنان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی کۆمپانیای بی تو بی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق هەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفڕانسی بنیاتنان و وەبەرهێنان.

کۆمپانیاکانی:

- نیشتەجێبوون

- بەڵێندەرایەتی گشتی

- هاوردەکردن و دروستکردنی کەل و پەلەکانی بیناسازی

دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی هەولێر بکەن ئەگەر ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لەم کۆنفڕانسە.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ٤/ ٤/ ٢٠١٩

ئه‌م بابه‌ته‌ 1178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌