ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 26 ئازار 2019 07:33

لە ژێر ناونیشانی بەرەو تەواوكاری ئابووری نێوان وڵاتە ئیسلامیەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، پێشانگای بازرگانی شازدەهەم بۆ وڵاتەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی 16th TFOIC  لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی لە 7 تا 13ی نیسانی 2019 دەكرێتەوە.

پێشانگاكە ئەم چاڵاكیانە لە خۆ دەگرێت:

1- بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە

2- هونەری تەلارسازی ئیسلامی نەخش و نیگار

3- كارەبا و وزەی جێگرەوە

4- پیشەسازی و بازرگانی

5- پێداویستیە پزیشكیەكان و سەرپەرشتی تەندروستی

6- تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی

7- بانك و دڵنیایی

8- ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەكان

9- كشتوكاڵ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و پێداویستیەكان

10- ماددە خۆراكیەكان و لە قوتوكردن

11- جل و بەرگ و چنین و فاشیۆن

12- كەل و پەل و راخراوەكان

13- گەشت و گوزار و هۆتێلكاری

14- چاپكردن و بڵاوكردنەوە

 

هەموو ئەو پەیوەندارانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە یانیش ئارەزووی سپۆنسەركردنیان هەیە با پەیوەندی بكەن بە:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

www.fairs.iq

ئه‌م بابه‌ته‌ 1059 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌