لە ژێر ناونیشانی بەرەو تەواوكاری ئابووری نێوان وڵاتە ئیسلامیەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، پێشانگای بازرگانی شازدەهەم بۆ وڵاتەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی 16th TFOIC لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی لە 7 تا 13ی نیسانی 2019 دەكرێتەوە.
پێشانگاكە ئەم چاڵاكیانە لە خۆ دەگرێت:
1- بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە
2- هونەری تەلارسازی ئیسلامی نەخش و نیگار
3- كارەبا و وزەی جێگرەوە
4- پیشەسازی و بازرگانی
5- پێداویستیە پزیشكیەكان و سەرپەرشتی تەندروستی
6- تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی
7- بانك و دڵنیایی
8- ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەكان
9- كشتوكاڵ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و پێداویستیەكان
10- ماددە خۆراكیەكان و لە قوتوكردن
11- جل و بەرگ و چنین و فاشیۆن
12- كەل و پەل و راخراوەكان
13- گەشت و گوزار و هۆتێلكاری
14- چاپكردن و بڵاوكردنەوە
هەموو ئەو پەیوەندارانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە یانیش ئارەزووی سپۆنسەركردنیان هەیە با پەیوەندی بكەن بە:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
www.fairs.iq