تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکۆڕبەندی رۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری کوردستان سازکرا

کۆڕبەندی رۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری کوردستان سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 شوبات 2019 10:30

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت، بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا رۆژی ٢٥/٢/٢٠١٩ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و رێکخراوی UNDP بە هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا لە ژووری بازرگانی هەولێر دووەم کۆڕبەندی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بەرەو هەمەجۆرکردنی ئابووری خۆماڵی سازکرا.

وتاری بەخێرهێنان لە لایەن د. ئەنوەر ئەحمەد عەبدوڵڵا راوێژکاری پێشکەوتوو بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت پێشکەشکرا.

د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتارێکی لەسەر رۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێکردنی کەرتی ئابووری پێشکەشکرد ئەمەش دەقەکەیەتی:

بابەتی  کاراکردنی  کەرتی  تایبەت  زۆر  پێویستە  لە  پرۆسەی  گەشەپێکردنی  ئابووری  نیشتمانی

بە تایبەتیش  لەو  ئاراستە  ئابووریە  نوێیانەی  بەرەو  ئابووری  بازاڕی  ئازاد.

 ئینجا دەستکردن بە پرۆسەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیندووکردنەوەی ئابووری ئاسایی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتوگوزار .

لێرەدا  رۆڵی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتکردنی کەرتی تایبەتە لە پرۆسەی گەشەکردنی ئابووری بە ئامانجکراو, چونکە زۆر پێویستە کەرتی ئابووری خۆماڵی هەڵبستێتەوە و ئەوەش بێ ئەنجامدانی ئەم خاڵانەی خووارەوە سەرناگرێت :

پەرەپێدان و دەرکردنی یاسای پەیوەندار و ئاسانکار

دۆزینەوەی سەرچاوەی کۆمەککردنی دارایی گونجاو

پەرەپێدانی توانامرۆییەکان ئەوەش هاوکاتە لە گەل ئاراستە نوێەکانی ئابووری و سەقامگیری ئارامی لە هەرێم یانیش لە عێراق ، بەڵام شتێکی گرنگ دەبێت لە بەر چاو بگیرێ

ئەویش ئەوەیە کە پرۆسەی چاکسازی ئابووری کاتیی نەبێت و هەروەها لە چوارچیوەی بۆچوونی بەشبەشکردنی چارەسەرەکان نەبیت چونکە ئەمە هۆکار دەبێت بۆ گەڕانەوە بەرەو ئیدارەدانی قەیران کە ئابووری تووشی هاتبوو چ لە هەڕیم یانیش لە عێراق .

ئیمڕۆ وا پێویست دەکات چارەسەریەکان لە چوارچیوەی بۆچوونێکی ئابووری تەواو بێت وەک ئەوەی پێی دەوترێت چارەسەری گشتگیر لە چەمکی پەرەپێدانی بەردەوام .

ئەو چارەسەیانەش :

رەهەندێکی ستراتیجی گونجاو لە گەل ئاراستەی ئابووری پشتبەستوو بە میکانزمی بازار وەک پاڵپشتی سەرەکی بۆ کەرتی تایبەت وفراوانکردنی رۆڵەکەی کەمکردنەوەی بارگرانی کەڵەکەبوو لە سەر دەولەت کە خۆی کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە .

سۆنگەی ئێمە چارەسەی گشتگیری هەل و مەرجی ئابووری و بازرگانی و بە ئەنجام گەیاندنی چاکسازی ئابووریە .

بەڕێزان :

بۆ کاراکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێکردنی  ئابووری تەواو ئەم کارانەی خورەوەمان ئەنجام داوە  و بەردەوامیش دەبین لەم ئاراستەیە بە هاوکاری هەموو لایەنە پەیوەندارەکان :

یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان وەرەقەیەکی کاری پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد لە ساڵی ٢٠١٤ دەربارەی ئەویاساو رێکارانەی پێویستن بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت رۆڵی خۆی بگێڕی

لە کۆنفرانسی ساڵی ٢٠١٦ کە شارەزایان و پسپۆران لە ئەمریکا و ئەوروپا و رۆژهەلاتی ناوەرەڕاست بەشداربوون تیایدا مەبەستمان دیارکردنی بنەماکانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بو بە پێی چەمکی پەرەپێدانی بەردەوام بو ، بڕیارەکانی ئەم کۆنفرانسە درا بە لایەنە حکومیە پەیوەندارەکان بە هەر سێ زمانی کوردی ، عارەبی و ئینگلیزی.

لە کۆڕبەندی یەکەمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە ساڵی ٢٠١٧ سازکرا بە هاوکاری UNDP نەخشە رێگایەک داندرا  دەربارەی رۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێکردنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێزان :

ئیمڕۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  و UNDP  لە ئان و ساتی تەواو کردنی پرۆسەکەین  لە کۆڕبەندی دووەم بە مەبەستی دانانی چوارچیوەیەکی زانستی دراسەتکراو بۆ پلانێکی کاری گشتگیر Action plan

دووبارە بە خێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان دەکەین  و هیوای بەشداری کارایان لێدەکەین بۆ ئەنجامدانی پەرەپێدانی ئابووری وڵات و خۆمان بگونجێنین لە گەل ئەو گەشەکردنەی ئێستا دونیا بە خۆیەوە دەبینێت کە لە بنەڕتدا گرێدراوە بە گەشەکردنی کەرتی تایبەت لەو وڵاتانەی کە بازاڕەکانیان بەرەو بازاڕی ئازاد کردەوە  و دەزگا کانی حکومەتیان گۆنجاند بۆ رێکخستنی کاری بازرگانی و پشتگیرکردنی خاوەنکاران ، لێرەدا لێپرسراویەتی دەوڵەت رێکخستن و سەرپەرشتیکردن و چاودێری کردن و لەخۆ گرتنی بنەماکانی هاوبەشکاری هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتە بە پێی چەمکی public – Private Partnership

پاشان خاتوو مارتا ریوداس جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتاری پێویستی پلانی کار بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت پێشکەشکرد.

هەروەها باسی لە رۆڵی رێکخراوەکەیانی کرد لە هەوڵی بەردەوامی پاڵپشتی بۆ کەرتی تایبەت و کردنەوەی چەندان خولی راهێنان و بەڕێوەبردنی چەندین پرۆژە لە عێراق.

 دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ هەریەک لە سەرۆکی ژوور و جێگری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکخرا، وەڵامی پرسیارەکانی دەزگاکانی راگەیاندن درایەوە.

هەر لەم کۆڕبەندە سێ دانیشتن رێکخرا:

دانیشتنی ١: چاککردنی ژینگەی یاسایی و رێکخستن بۆ ژینگەیەکی کاری چالاکتر بۆ بەڕێز ئەحمەد ئەلیاسری پرۆفیسۆری پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی بەشی هەمەجۆرکردنی ئابووری و پاڵپشتکاری گەشەکردنی گشتگیر.

دانیشتنی ٢: گەرەنتیکردنی گەیشتن بە کۆمەکی دارایی بچووک بە مەبەستی پتەوکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی خۆماڵی بۆ پرۆفیسۆر هۆشیار مەعروف لە زانکۆی لوبنانی - فەڕەنسی لە کوردستان سەنتەری زانستی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ستراتیجی.

دانیشتنی ٣: بنیاتنانی بناغەی سەرمایەی مرۆیی کوردستان بۆ ئابووری بچووک بۆ د. ئاراس قادر خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە ستراتیجیەکانی کوردستان

دوای تەواوبوونی دانیشتنەکان و وەرگرتنی سەرنجی ئامادەبووان، گشت راسپاردەکان رێکدەخرێن و پێشکەش بە حکومەتی هەرێم دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑