ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران نامەی سوپاسگوزارى به سه رۆكى ژوور بەخشی

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 24 کانونی دووەم 2019 08:24

بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ شاندە بازرگانیەکانی ئێران و سەرکەوتوویی دیداری دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژی ١٥/١/٢٠١٩ لە ژوور سازکرا، رۆژی ٢١/١/٢٠١٩ موڕتەزا عەبادی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووری کرد لە لایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.

کونسوڵی گشتی نامەی سوپاسگوزار و خەڵاتی کونسوڵخانەکەیان بەخشیە ژوور بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکەیان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 964 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌