بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ شاندە بازرگانیەکانی ئێران و سەرکەوتوویی دیداری دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کە رۆژی ١٥/١/٢٠١٩ لە ژوور سازکرا، رۆژی ٢١/١/٢٠١٩ موڕتەزا عەبادی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووری کرد لە لایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
کونسوڵی گشتی نامەی سوپاسگوزار و خەڵاتی کونسوڵخانەکەیان بەخشیە ژوور بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکەیان.