تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا سەردانی ژووریان كرد

شاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 تشرینی دووەم 2018 10:19

شاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا سەردانی ژووریان كرد

 

رۆژی 25/11/2018 شاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ژوورەكانی ئامەد و باتمان و بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوورەكانی وان، جزیرە و شەرناخ و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیای بوارەكانی ماددەی خۆراك، سەوزە و میوە، مۆبیلیات و بیناكاری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرییان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.

ئامانجی سەردانی ئەم شاندە بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی یە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان بە گشتی و باكووری كوردستان و باشووری كوردستان بە تایبەتی.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە خاوەن كار و بازرگانانی شاری هەولێر ئامادەبوون دوای بەخێرهێنان باس لە گرنگی ئەو دیدارە كرا.

سەرۆكی ژوور وتی: ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە كە ئەمڕۆ زیاتر لە 90 ئەندام و خاوەن كار هاتوونەتە پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتی توركیا.

د. دارا وتیشی ئێمە لەگەڵ چەندین ژوور یادداشتنامەی هەماهەنگیمان واژوو كردووە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە هیوای خوازین زیاتر بەرەو پێشی ببەین بە هەماهەنگی هەموو لایەك.

پاشان مەهمەت كایا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئامەد لە وتەیەكدا وتی: ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی كارە بازرگانیەكانمان پەرە پێ بدەین، پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لای ئێمە ئابووری لە پێش سیاسەتەوەیە.

وتیشی: بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان هەنگاوی زۆر باش نراوە لە لایەن حكومەتی توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەمان كات دا لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ نەهێشتنی ئەو كێشانەی گومرگ كە تووشی بازرگانانی هەردوولا دەبێت و ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ هەردوولا.

دواتر عەبدولقدر دەمیر سەرۆكی ژووری باتمان وتەیەكی پێشكەش كرد وتی ئێمە لە ماڵی خۆمانین دەمانەوێت ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان بەردەوام بن و ئیش و كارەكان زیاترپەرەبسێنێت لە هەمان كات دا مەبەستێكی تری سەردانەكەمان چارەسەركردنی ئەو كێشانەن كە بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئیش و كارەكاندا.

هەر لەم كۆبوونەوەیە یادداشتێكی هەماهەنگی لێكگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژوورەكانی بازرگانی ئامەد باتمان واژووكرا كە ئامانج لێ ی پەرەسەندنی زیاتری ئیش و كارەكان بوو.هەر لەم كۆبوونەوەیە دانیشتنی B2B لە نێوان بازرگانانی هەرێم و توركیا سازكرا.

دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سەرۆكی ژوورەكانی هەولێر، ئامەد و باتمان سازكرا وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەنووسان درایەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 965 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑