تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکۆتایی ئەم مانگە شاندێکی بازرگانی وڵاتی هندستان سەردانی ژوور دەکات

کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی بازرگانی وڵاتی هندستان سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 22 تشرینی دووەم 2018 09:26

کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی بازرگانی وڵاتی هندستان سەردانی ژوور دەکات

 

رۆژی ٢٢/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەکر و مەلا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال، سالار جەلال و سەرکەوت جەمال بەزاز ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە شاندێکی کونسولخانەی وڵاتی هندستان لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە چاندرامۆلی کێرن کونسولی گشتی و چاندەر پارکاش پاشکۆی بازرگانی لە کونسوڵخانەی ناوبراو.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی هندستان و هەرێمی کوردستان کرا.

چاندرامۆلی کێرن رایگەیاند: کونسڵخانەکەیان شاندێکی بازرگانی لە کۆتایی ئەم مانگە دەهێننە کوردستان کە پێکهاتوون لە نوێنەران و بازرگانانی ٢٧ کۆمپانیا لە گشت سێکتەرەکان.

وتیشی لە پلانمان دایە کۆتایی ئەمساڵیش شاندێکی گەورەی کۆمپانیاکانی بواری ئای تی و بنیاتنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

کونسوڵ ئەوەشی خستە روو کە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پێشەنگی کارەکانیان دا دەبێت.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی ئەم شاندە دەربڕی و ئامادەیی ژووری بۆ هاوکاری و هەماهەنگی نیشاندا.

وتیشی: ژمارەیەکی بەرچاو لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی هندستان ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هەیە ئێمە دەمانەوێت پەرە بە ئەم پەیوەندییە بازرگانیانە بدەین.

ئەوەشی خستە روو کە عێراق و هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گرنگە بۆ وڵاتی هندستان و پێشبینی دەکەین ساڵی داهاتوو ئیش و کار و وەبەرهێنان بوژانەوەیەکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی هندستانیش دەتوانن سووند لەم دەرفەتە وەربگرن.ن

ئه‌م بابه‌ته‌ 980 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑