ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 07:01

رۆژی ٦/١١/٢٠١٨ شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە سەرۆکایەتی کونسوڵ د. مورتەزا عەبادی سەردانی ژووریان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا باس لە ئاڵوگۆڕییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگترین ئەو کێشانەی کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بازرگانان بە مەبەستی بەرزکردنەوە بۆ سەرووی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دوایین ئابڵوقە و گەمارۆ و سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند سێکتەرێکی کەرتی ئابووری ئەو وڵاتە کرا.

سەرۆکی ژوور و شاندی میوان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم ئابڵوقانە کاریگەرییان نابێت لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان بەردەوام دەبن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1007 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌