ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور و رێکخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی یادداشتێکیان واژوو کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 09:02

رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٨ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و رێکخراوی بەهانەوەچوونی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحیم کامل بەڕێوبەی رێکخراو لە عێراق یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

ئەم یادداشتە چەندین بڕگە لە خۆ دەگرێت بۆ پاڵپشتی کردنی گەنجانی هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەرەکان کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

لە رێگەیەوە بە هاوکاری هەردوولا و بە پاڵپشتی یەکێتیی ئەوروپا چەندین دەرفەتی هەلی کارییان بۆ دەرخسێنێت و چەندین خول بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان ئەمجامدەدەرێت.

شایانی باسە لەم رێوڕەسمە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی، سەدرەددین کەمال، فیدائەددین محەممەد ئەمین و عەبدولکەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.

ئه‌م بابه‌ته‌ 971 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌