تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکونسوڵخانەی گشتی وڵاتی هندستان لە هەولێر بانگێشتی بازرگانان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراک لە هندستان

کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی هندستان لە هەولێر بانگێشتی بازرگانان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراک لە هندستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 08:48

رۆژی 14/10/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە چاندرامۆلی کێرن کونسوڵی گشتی وڵاتی هندستان لە هەولێر و چاندەر پارکاش پاشکۆی بازرگانی لە کونسوڵخانەی وڵاتی هند.

لە کۆبوونەوەیەک سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆپانیاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.

سەرۆکی ژوور دوای بەخێرهێنان وتەیەکی پێشکەشکرد، باسی لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هندستان کرد، هیوای خواست پەیوەندییەکان پەرەی زیاتری پێبدرێت.

لە لایەن خۆیەوە کونسوڵی وڵاتی هند سوپاسی ژووری بازرگانی کرد بۆ ئەم دەرفەتە، هیوای خواست پەیوەندییە بازرگانیەن بەرەو پێشتر بچن، باسی لە گرنگی ئەم پێشانگایەش کرد کە دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەردوولا.

دواتر ئاشۆک سێتهی لە ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازرگانی هندستان لە پرێزەنتێشنێکدا باسی لەو پێشانگایە کرد کە بڕیار وایە لە 14-15 /1 /2019 لە وڵاتی هندستان سازبکرێت بە ناونیشانی 2 Indus Food بۆ کەل و پەلی خۆراک کە بۆ جاری دووەمە سازبکرێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هندستان پاڵپشتی دەکات.

ئاشۆک وتی تا ئێستا رێژەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هندستان بە گوێرەی پێویست نەبووە، وڵاتی عێراق بە رێژەی 527.5 ملیۆن دۆلاری ساڵانە ریزبەندی پێنجەمی گرتووە لە هەناردەکردنی کەل و پەلەکانی وڵاتی هندستان.

 هەروەها چەندین زانیاری دەربارەی ئەم پێشانگایە بۆ ئامادەبووان خستە روو ئەوەشی دووپات کردەوە کە هەر بازرگانێک یان خاوەن کۆمپانیایەک بیەوێت بەشدار بێت لەم پێشانگایە:

پلیتی فڕۆکە

هۆتێل

هاتوچۆ

وەرگێڕ

لەسەر رێکخەرانی ئەم پێشانگایە دەبێت.

دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە پرسیار و گفتوگۆی زیاتر کرا لەسەر ئەم پێشانگایە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑