تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دەكەن

شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018 08:43

شاندێکی ژوور و یەکێتیی بەڵێندەران سەردانی شاری غازی عەنتاب دەکەن

 

بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێشانگای بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لە غازی عەنتاب، سەردانی کردنی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و بە یاوەری باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەرۆ دزەیی سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی هەولێر و ژمارەیەک لەئەندامانی دەستەی باڵای یەکێتیی بەڵێندەران و بازرگان و خاوەن کۆمپانیا رۆژی ٣/ ١٠/ ٢٠١٨ سەردانی شاری غازی عەنتابیان کرد لە لایەن ئەندامانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و دەنیز کوتڵو بەڕێوبەری شەدو کۆمپانی پێشوازییان لێکرا.

 

شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دەكەن

 

پێش نیوەڕۆی رۆژی 4/10/2018 شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و د. سەرۆ ئیسماعیل دزەیی سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران – لقی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتابیان كرد لە لایەن عەدنان ئونڤێردی سەرۆكی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەم ژوورە پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێكدا كە گۆجان چێلیتورك سەرۆكی سەندیكای ئەندازیارانی شاری غازی عەنتاب ئامادەبوو، سەرۆكی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دوای بەخێرهێنان تەئكیدی لە بەردەوامی پەیوەندییە بازرگانیەكان كردەوە، وتی پێشینەی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەبێت، هەرێمی كوردستانیش وەكو دۆستی لە مێژینەی ئێمە و هاوسنورمان ئێمە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان دەدەین، دەتوانین بە هەردوولامان كاری زۆر باشتر دەكەین.

وتیشی شاری غازی عەنتاب چەندین كارگە و كۆمپانیالە سێكتەرە جیاوازەكانی تێدایە ئێمەش هاوكار و هەماهەنگ دەبین.

ئیبراهیم سۆفی سوپاسی ژووری پیشەسازی غازی عەنتابی كرد بۆ ئەم پێشوازییە رایگەیاند ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە ئاستێكی باش دایە هەمیشە هەوڵدەدەین ئاستی ئەم ئاَلوگۆڕە پەیوەندییە بازرگانیەكان بەرەو پێش ببەین، وتیشی پەیوەندی ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی توركیا لە ئاستێكی باش دایە، هیوای پەرەپێدانی زیاترین، ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەیە بۆ هەموو هاوكارییەكی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی توركیا.

د. سەرۆ ئیسماعیل دزەیی سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران لقی هەولێر لە وتەیەكدا باسی لە پرۆژە و كارە بەڵێندەرەكانی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی كرد، ئاماژەی بە بەردەوامی كارەكان كرد وتیشی هەرچەندە بەم دواییە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی تیرۆرستانی داعش پرۆژەكان بە سستی بەڕێوە دەچوون بەڵام لە ئێستا دەست بە پرۆژەكان كراوەتەوە و خاوەن كارانی غازی عەنتابیش دەتوانن بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.

باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی، هەروەها باسی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای كرد هیوای خواست بازرگانانی شاری غازی عەنتابیش سوود لە دەرفەتەكان ببینن.

پاشان بازرگانان و بەڵێندەران و شاندی بەشداربووی ئەم میواندارییە باسیان لە كارو پرۆژەكانی خۆیان كرد، هەر لەم دیدارەدا باس لە چەندین كێشە و گرفت كرا وەكو گرفتەكانی سەر سنوور و خاڵە گومرگیەكان بە مەبەستی بەرزكردنەوە و گەیاندنی ئەم گرفتانە بۆ سەرووی خۆیان و چارەسەركردنی.

 

 

پاش نیوەڕۆی رۆژی 4/10/2018 بە بەشداری 41 كۆمپانیای شاری غازی عەنتاب لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە، پێشنگای غازی عەنتاب بۆ بنیاتنان كرایەوە.

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتی بەڵێندەران بەشداربوون.

 

 

هەر لە میانی بەشداری كردنی شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران لە پێشانگای غازی عەنتاب، خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی بەشداربووی غازی عەنتاب و شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران دانیشتنی B2B یان ئەنجام دا.

لەم دانیشتنە شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران لە نزیكەوە كار و پرۆژەكانی خۆیان و گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە باس بۆیان روونكردنەوە هەوەها چەند گرێبەستێك لە نێوان هەردوولا واژوو كرا.

 

 

رۆژی 5/10/2018 شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی چەند كارگەیەكی پیشەسازی شاری غازی عەنتابیان كرد و لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە كارەكانیان.

كارگەكانیش

- كارگەی دروستكردنی بڕینی بەرد و شیش و بەرزكردنەوەی كەل و پەلە بیناسازییەكان بۆ نهۆمی بڵند.

- كارگەی دروستكردنی كیسەی كاغەز و بلۆك و ماددەی نەگەیەنەری نێوان دیوار.

- كارگەی دروستكردنی پی ڤی سی.

- كارگەی دروستكردنی بۆیە.

- كارگەی دروستكردنی گۆرەوی.

- كارگەی دروستكردنی ئەلەمنیۆم بۆ داپۆشینی باڵاخانە و خانوو.

 

لەم سەردانەدا شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران چەند گرێبەستێكیان واژوو كرد، لە ماوەی داهاتووش پەیوەندییەكان بەردەوام دەبن.

 

لە میانی سەردانەكەیان بۆ شاری غازی عەنتاب شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتیی بەڵێندەران رۆژی 6/10/2018 سەردانی چەند كۆمپانیایەكی ئەو شارەیان كرد.

لەسەدانەكەیان دا لەگەڵ خاوەن و بەڕێوبەرانی ئەم كۆمپانیایانە دانیشتن و هیوایان خواست لە ماوەی داهاتوو لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە و بەشداربن لە بازاِرەكانی شارەكانی هەرێم.

ئه‌م بابه‌ته‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018 08:52

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑