ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دیداری شاندی ژوور و شاندی کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 08:14

 

رۆژی ٢٧/ ٩/ ٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری تورکیا لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە هاکان کەرەچای کونسوڵی گشتی، ئۆرهان ئونلو جێگری کونسوڵ، زهینی کورگوڵ پاشکۆی بازرگانی و ئێرسای چەتە پاشکۆی گومرک لە کونسوڵخانە.

لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا، هەروەها ئەو کێشانەی کە دەبنە بەربەست لە بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەک خاڵە سنوورییەکان و گومرگ خرانە بەرباس بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان و گەیاندنی ئەم کێشانە بۆ سەرووی خۆیان.

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 885 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌