ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هەولێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ بەریتانیا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئەیلول 2018 10:22
رۆژی 3/9/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە كاروان جەمال نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئینگلتەرە.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئینگلتەرە گفتوگۆی لەسەر كرا.
راكێشانی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان و كردنەوەی لقی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشێكی تری ئەم دیدارە بوو.
هەروەها هەوڵدان بۆ ئاسانكاری بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و هاوردەكردنی كەل و پەلی وڵاتی ئینگلتەرە گفتو گۆی لەسەر كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌