ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هەرێمی كوردستان و توركیا كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئەیلول 2018 10:20
رۆژی 4/9/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان كرد لە شاندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە زیهنی تەگرول راوێژكاری بازرگانی و ئێرسای چێتی راوێژكاری گومرگ.
لە دیدارێكدا باشتر كردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە كارئاسانی زیاتر بكرێت بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە وەكو دابینكردنی ڤیزا و كارئاسانی لە خاڵە سنوورییەكان دا.
هەروەها هەردولا هاوڕابوون لەسەر سازكردنی كۆنفڕانسێك بۆ پیاوانی خاوەن كار و بازرگانانی توركیا و هەرێمی كوردستان.
هەر لەم دیدارەدا گیرو گرفتەكانی سەر سنوور و گومرگ خرانە بەر باس بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌