ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەسینا، بازرگانانی یۆنان و عێراق و کوردستان کۆدەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 23 تەمموز 2018 10:31

لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تەمووز سێیەم کۆڕبەندی ساڵانەی کارو وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ساز دەکریت.

کۆڕبەندەکە کە لەلایەن ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و گەشەپیدان بەڕێوەدەبرێت، ژمارەیەک کۆمپانیاو خاوەنکاری یۆنانی عێراقی و کوردستانی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەشداری تێدا دەکەن.

لەمبارەیەوە دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆڕبەندەکە دەبێت، ئاماژەی بە گرنگی کۆڕبەندەکە کرد، بۆ دیداری نیوان خاوەنکاران و ئەنجامدانی رێککەوتن و گرێبەست و یاداشتنامەی لیکگەیشتن لەنێوانیاندا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 924 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 08:01