لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تەمووز سێیەم کۆڕبەندی ساڵانەی کارو وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ساز دەکریت.
کۆڕبەندەکە کە لەلایەن ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و گەشەپیدان بەڕێوەدەبرێت، ژمارەیەک کۆمپانیاو خاوەنکاری یۆنانی عێراقی و کوردستانی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەشداری تێدا دەکەن.
لەمبارەیەوە دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆڕبەندەکە دەبێت، ئاماژەی بە گرنگی کۆڕبەندەکە کرد، بۆ دیداری نیوان خاوەنکاران و ئەنجامدانی رێککەوتن و گرێبەست و یاداشتنامەی لیکگەیشتن لەنێوانیاندا.