ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆڕبەندی كاری عەرەبی – ئەڵمانی لە بەرلین سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 23 تەمموز 2018 10:28

كۆڕبەندی كاری عەرەبی – ئەڵمانی لە رۆژانی 26-28/6/2018 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 600 پسپۆڕو شارەزای بواری ئابووری و خاوەن بڕیار و ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كۆمپانیاو بازرگانان لە شاری بەرلین سازكرا.
کۆڕبەندەکە کە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانی سەرپەرشتی كرد، ئامانج لێی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەڵمانیایە. شاندی ژوورەکەمان کە لە مستەفا محەمەد، باقی محەمەدو كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێکهاتبوون، لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون، چەندین دیدارو كۆبوونەوەیان لەگەڵ بازرگانانی بەشداربوو سازكرد بە مەبەستی گەیاندنی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ رووکردنە کوردستان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتاندا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌