تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ لە رۆژی جیهانی خاوەندارییەتی هزری كۆڕبەندێك لە ژوور سازكرا

لە رۆژی جیهانی خاوەندارییەتی هزری كۆڕبەندێك لە ژوور سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 28 نیسان 2018 09:05
لە رۆژی جیهانی خاوەندارییەتی هزری كۆڕبەندێك لە ژوور سازكرا
 
رۆژی 26/4/2018 بە ئامادەبوونی مەلا مەجید سەدیق سێودین جێگری سەرۆكی ژوور، دۆمینك ماس كونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا لە هەولێر، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان لە رۆژی خاوەندارییەتی هزری لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە هێنانی دەرمانی ساختە و خۆراكی ماوە بەسەرچوو، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێركۆڕبەندێك سازكرا.
لە بارەیەوە مەلا مەجید سەدیق سێودی جێگری سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد ئەمە دەقەكەیەتی:
ئەم كاتەتان باش...
ئەمڕۆ 26/4 رۆژێكی گرنگە لە مێژووی مرۆڤایەتی سەردەم كە وەك رۆژی مافی خاوەنداریەتی هزری (حقوق الملكیە الفكریە) دیاریكراوە، وێڕای پیرۆزباییمان لە كەسانی خاوەن هزر و بیرۆكەی جیاواز و داهێنەران هیوا دەخوازین داهێنانیان زیاتر بێت و مافەكانیشیان لە چوارچێوەی یاسادا پارێزراو بێت.
جێ ی خۆیەتی سوپاس و پێزانینی خۆم و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوورەكەمان ئاڕاستەی كونسوڵگەری فەڕەنسا و بەشی ئابووری ئەو كونسوڵیە بكەم كە لەو یادەدا دەستپێشخەری سازكردنی ئەم كۆڕەی كردووە بە ئامانجی سەرنج راكێشانی بڕیار بەدەستانی هەرێمی كوردستان بە كاریگەریەكانی بەرهەم و كاڵای خراپ و تەقلید لەسەر ژیانی مرۆڤ و ئابووری نیشتمانیی.
بۆیە ئێمە وەك ژووری بازرگانی هەولێر لە هەوڵی ئەوەدابووین كە ژمارەیەكی زۆر بەشداری لەو كۆڕە بكەن تا زیاتر بە لایەنە سلبیەكانی بەرهەمی خراپ ئاشنا بن.
هیوادارین ئەم كۆڕە دەرفەتێك بێت بۆ گرنگیدان بە هاوردەكردنی بەرهەمی كوالێتی بەرز لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی خەڵك و وڵاتمان.
 
گومان لەوەدا نیە كە زۆر بابەتی گرنگ لەم كۆڕەدا دەخرێـە روو كەوا بەرچاو روونی باشیان دەبێ لەسەر بەشداربووەكان.
لەو دەرفەتەدا داوا لە بڕیار بەدەستانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان گوێ بە كوالێتی بەرهەمەكان نادەن، پێویستە یاسای پێویست بۆ پاراستنی سامان و تەندروستی هاوڵاتیان دەربكرێت.
داوا لە بازرگانانیش دەكەین كە پابەندی یاساو رێنماییەكان بن.
لە كۆتایی دا سوپاسی بێ‌ پایانمان ئاراستەی رێكخەرانی ئەم كۆڕە دەكەین بە تایبەتی كونسوڵگەری كۆماری فەڕەنسا و بەشی ئابووری لە كونسوڵگەری ناوبراو لە هەرێمی كوردستان.
زۆر سوپاس
پاشان دۆمینك ماس كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد، رایگەیاند:
لە بارەی ساختەكاری كەل و پەل و خۆراكی ماوە بەسەرچوو و دەرمانی ساختە ئەمە گرفتێكی نێودەوڵەتیە و لە سەرجەم وڵاتان هەیە، ئێمە وەكو كونسوڵخانەی فەڕەنسا بەشی ئابووری كار لەسەر كەمكردنەوە و نەهێڵانی ئەم دیاردەیە دەكەین.
وتیشی: ئێمە بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ كەمكردنەوە و رێگری كردن چونكە زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ئابووری وڵاتی ناوبراو.
دواتر لە لایەن بەشێك لە شارەزایانی ئەم بوارە چەند پرێزنتێشنێك پێشكەش بە ئامادەبووان كرا، زیان و كاریگەرییە خراپەكانی كەل و پەل و خۆراكی ماوە بەسەرچوو و دەرمانی ساختە بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە پاشان ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینیەكانیان كۆڕبەندەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1047 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑