ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانی بەشداری لە پیشنكای كشتوكالی دیاربەكر دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 نیسان 2018 08:58
 
لەسەربانگهێشتی فەرمی كۆمپانیای (TUYAP)ی توركی شاندێكی بازرگانی بە سەرۆكایەتی  تاهیر مەولود  ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور و بەرپرس وكارمەندی راگەیاندن و پەیوەندیەكان و ژمارەیەك بازرگان بەشداریان لە پیشنگای ئامێرو بەرهەمب كشتوكالی دیاربەكر لە توركیا كرد كە ماوەی چوار رۆژی خایاند لە 4-8/4/2018 . سەدو بیست و دوو كۆمپانیا بەرهەمیان تیادا نمایش كردبوو .
شاندی كوردستان ئامادەی مەراسیمی كردنەوەی پیشانگا بوون و لەگەل كەنالە كوردیەكان چاوپێكەوتنیان ئەنجامدا . دواتر تەواوی پیشانگا بەسەر كرایەوە .
لە درێژەی چالاكیەكاندا شاندەكەمان سەردانی ژووری بازرگانی دیاربەكری كرد و لەلایەن جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی پێشوازیان لێكرا ، بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندی بازرگانی لە دانیشتنێكدا گفتوگۆ كرا و دۆخی ئابووری ئێستای هەرێم شیكرایەوە و تیشك خرایە سەر هەنگاوەكانی چارەسەركردن و باشتر كردنی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان ، دواتریش لەگۆو دیاری پیشكەش كران .دواتر بۆ جاری دووەم سەردانی پیشانگا كراو چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەل نمایشكارانی پیشانگا ئەنجامدرا. 
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1396 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 24 نیسان 2018 07:10