ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور بەهەماهەنگی قونسولیەی ئیران كۆنفرانسێك ساز دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 نیسان 2018 08:57
رۆژی 2/4/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە فیرۆز زارەئی بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
لە دیدارێكدا جەوهەر خدر و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باس لە گرنگترین ئەو كێشە و بابەتانە كرا كە روو بە رووی بازرگانانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە لەكاتی ئاڵوگۆڕكردنی شتومەك بۆ ئەوەی لە كۆنفڕانسی داهاتوو باس بكرێت و بخرێتە روو بە مەبەستی چارەسەركردنی كە بڕیار وایە لە 2/5/2018 لە شاری هەولێر سازبكرێت.
هەروەها دوایین ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی ئەو كۆنفڕانسە خرایە بەرباس.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌