ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكان پێشوازی كرد لە شاندێكی كونسلگەری وولاتی هیند

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئازار 2018 08:50
 
رێككەوتی 19/3/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی كونسلگەری وڵاتی هیند لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە ساتیا ڤێرسینگ كونسلی گشتی وڵاتی هیند لە هەولێر و چاندەر پاركاش كونسلی كەلتوری و ئابووری لە هەولێر، لە دیدارەكە دا باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیند كرا و شاندی هیندی رایانگەیاند كە خوازیاری كاری وەبەرهێنانن لە كوردستان بە تایبەتی لە سێكتەری پزیشكی لە بەرامبەردا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئامادەی خۆیی دەربری بۆ هەموو هاوكاریەك.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌