ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئازار 2018 08:16
 
كۆمەڵەی (بەیەكەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە) هەڵدەستێت بە سازدانی خولێكی راهێنانی تایبەتمەند دەربارەی (سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیارییەكان/ نڤام ادارە أمن المعلومات) بە پێ ی پێویستیەكانی خەسڵەتە ستاندەرە نێودەوڵەتیەكان ISO| IEC 27001 : 2013 خولەكە ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:
- پێناسەی گشتی پەرەپێدانی سیستەمەكانی ئاسایشی زانیارییەكان، دەستەواژە تایبەتیەكانی ئاسایشی زانیارییەكان، دیاریكردنی بواری ئاسایشی زانیارییەكان، دامەزراندنی ISMS، سەركردایەتی كردن و پابەندبوون، پلانی ISMS، پاڵپشتكردنی ISMS، بەكارخستنی ISMS، هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ISMS هەروەها روونكردنەوەی مەترسییەكانی ئاسایشی زانیارییەكان و شێوەكانی چارەسەركردنیان.
- خولەكە وۆرك شۆپێك لەخۆدەگرێت دەربارەی بە دۆكیومێنتكردنی سیستەمی ئاسایشی زانیارییەكان.
- پێدانی پەڕاو و دۆكیومێنتەكانی ISO| IEC 27001 : 2013 لەگەڵ پەرتوكی راهێنان.
- ماوەی خولەكە (5) رۆژە و رۆژانە (4) كاتژمێرە، لە شاری هەولێر سازدەكرێت.
بۆ زانیاری وەرگرتن پەیەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی (07703979560) (07507361549)
هەروەها ئیمەیڵ ئەدرێسی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1465 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌