ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆنفڕانسێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان سازدەكرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 ئازار 2018 09:10
رۆژی 26/2/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر و مەجید سەدیق سێودی جێگرانی سەرۆكی ژوور و جەوهەر خدر، تاهیر مەولود، سالار جەلال، سەدرەددین كەمال، كەمال عەزیز و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە فیرۆز زارەئی بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران باسی لێوە كرا.
بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار درا لە سەرەتای مانگی ئایار كۆنفڕانسێك لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەرپرسان و ژوورە بازرگانیەكانی شارە نزیكەكانی هاوبەش لەگەڵ سنوری هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئێران ببەسترێت.
هەر لەم دیدارە چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ ئەم كۆنفڕانسە و گرنگترین كێشە و گرفتەكان كە بوونەتە رێگر لەبەردەم كاری بازرگانی هەردوولا بە تایبەت كێشەی مەرزەكان و چەند باسێكی تر لەم كۆنفڕانسە باس بكرێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1042 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌