ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بازرگانانی ئێران پەرە بە كارەكانیان دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 شوبات 2018 08:18
رۆژی 26/2/2018 ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی بازرگانانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە لوقمان قادر زادە بەڕێوبەری باڵای ژووری بازرگانی بەشی ئێران – عێراق لە ناوەندی نێونەتەوەیی پەیام، دەروێش عەبدوڵڵا زادە بازرگان و چیا خەیات بەڕێوبەری كۆمپانیای HDR.
لە دیدارێكدا نزیك بوونەوەی زیاتر و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان باسی لێوە كرا، هەردوولا هەماهەنگ بوون بۆ بەرەو پێش بردنی كارە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا لە گشت سێكتەرەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1371 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌