ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆبوونەوەی ژووری بازرگانی عەرەبی – توركی سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 18 شوبات 2018 09:28
رۆژی 15/2/2018 لە بەیروتی پایتەختی وڵاتی لوبنان بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژووری بازرگانی عەرەبی و سەرۆكی ژووری بازرگانی توركیا كۆبوونەوەی ژووری بازرگانی عەرەبی – توركی سازكرا.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشدار بوو لەم كۆبوونەوەیە.
لەم كۆبوونەوەیە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی توركیا و وڵاتانی عەرەبی كرا.
د. دارا جەلیل خەیات بە جیا لەگەڵ سەرۆكی ژوورە بازرگانیە بەشداربووەكان و سەرۆكی ژووری بازرگانی توركی كۆبوویەوە.
باسی لە دۆخی لەباری هەرێمی كوردستان بۆ وەبەرهێنەران و پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی كرد لە نێوانیان.
سەرۆكی یەكێتیی لەگەڵ رەفعەت هیسار جیلكی ئۆغلو سەرۆكی ژووری بازرگانی توركی باسی لە ئاڵوگۆڕكردنی شاندە بازرگانی و كۆمپانیاكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیای كرد، هیوای خواست لەماوەی داهاتوو شاندێكی بازرگانی وڵاتی توركیا سەردانی هەرێم بكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی توركیا بەڵێنی دا كە لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی ژوورە بازرگانیەكانی باشووری وڵاتەكەیان سەردانی هەرێم بكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌