تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی چین و هەرێمی كوردستان

ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی چین و هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 09:44
رۆژی 30/1/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە هو های كونسوڵی ئابووری و بازرگانی لە كونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كە هەریەكە لە ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئەبوبەكر جێگرانی سەرۆكی ژوور و جەوهەر خدر، فیدائەددین محەممەد ئەمین، سەدرەددین كەمال، تاهیر مەولود، عەبدولكەریم مستەفا و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی چین و هەرێمی كوردستان كرا.
كونسوڵی ئابووری وتی: ئارەزوو دەكەین پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پتەو بكەین، لە چەند مانگی داهاتوشدا دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە چین بەڕێوەدەچێت داوا دەكەم بە شاندێكی گەورە بەشداربن لەم پێشانگایە.
سەرۆكی ژوور وتی: بوونی هەلی كار و هەلی وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان پاڵنەرێكی باشە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی وڵاتی چین بتوانن بێنە هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئێمە وەكو ژوور هەموو ئاسانكارییەك دەكەین بۆ كۆمپانیا و خاوەن كارانی وڵاتی چین بۆ ئەوەی سەردانی هەرێم بكەن.
د. دارا هیوای خواست كە شاندی بازرگانی وڵاتی چین لە ماوەی داهاتوودا سەردانی هەرێم بكەن، ئێمەش وەكو شاندێكی یەكێتیی ژوورەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی وڵاتی چین دەكەن و بەشدار دەبن لە پێشانگا و سەردانی ژوورە بازرگانیەكان و لایەنە حكومیەكانی تایبەت بە كەرتی بازرگانی دەكەن.
هەروەها ئامادەبووان هیواشیان خواست كە پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانان ئاسان بكرێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 10:10

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑