ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێكخراوی (دانش)ی دانماڕكی هەڵسەنگاندنێك بۆ بازاڕی كار دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 09:40
بە مەبەستی پشتگیری كردنی دارایی بۆ پرۆژەی بچوك و بەرزكردنەوەی شارەزایی پیشەیی وە دۆزینەوەی هەلی كاركردن بۆ ئەوانەی كە هەوڵی بەدەستهێنانی كار و دامەزراندنی پرۆژەی بچوك دەكەن رۆژی 29/1/2018 لە هۆتێل جوهەینە لە شاری هەولێر رێكخراوی (دانش)ی دانماڕكی
 DRC)  DANISH REFUGEE COUNCIL) () كۆبوونەوەیەكی فراوانی سازكرد بۆ هەموو ئەوانەی كە بەشدارییان كردبوو لە پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو سێكتەرانەی كەوا پێویستن لە هەرێمی كوردستان كە كاریان لەسەر بكرێت لە هەمان كاتیشدا ئەو دەرفەتانە دەست نیشان بكرێت بۆ لەبەر چاوگرتنی داڕشتنی بەرنامەی كاری ئەو رێكخراوە لە داهاتوودا.
لەو كۆبوونەوەیەدا عەبدولواحید تەها بەڕێوبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك شارەزایەكی ئابووری و نوێنەرایەتی كردنی ژوور بەو پێ یەی كە نوێنەرایەتی كەرتی تایبەت دەكات بەشداربوو بە هۆكاری ئەوەی پێشتر لە هەڵسەنگاندنی بازاڕ و دیراسە كردنی هەرێمی كوردستان دا بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی كاركردن و ئەو بوارانەی كە پێویستن بۆ كاركردن لە بازاڕی كاردا هاوكاری ئەم رێكخراوەكرابوو بە پێدانی زانیاری لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی.
لە كۆبوونەوەكەدا هەژار عەبدوڵڵا جێگری بەڕێوبەری پرۆژە چالاكیەكانی ئەنجومەنی دانماركی بۆ پەنابەران (DRC) تەواوی كار و چالاكیەكانی رێكخراوەكەی لە ساڵانی رابردوو خستەروو.
دواتریش ئەنجامی دیراسەی لێكۆڵینەوەكان كە لەسەر بازاڕی هەرێمی كوردستان كرابوو شرۆڤە كرا.
بۆ زیاتر دەوڵەمەند كردنی دیراسەكە و باشتركردنی چەندین پرسیار و بۆچوون خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لە سەر كرا بۆ ئەوەی لە پاكنووس كردنەوەی دیراسەكەدا سوودیان لێ وەر بگیرێت 
بۆ ئەوەی پشتگیری رێكخراوی ناوبراو باشتر ئامانجەكانی بپێكێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌