ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکی ژوورەکەمان سەردانی هەنگاریای کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 09:33

بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی كشتوكاڵی رۆژی ٢٤/١/٢٠١٨ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی بۆدابیستی پاتەختی هەنگاریای کرد، دوای بەشداریکردن لە پیشانگاکە، شاندەکە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەو وڵاتەی کردو، لەلایەن جێگری سەرۆكی ژووری هەنگاری پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارەكەدا ملا مەجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، باسی لە چۆنیتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای كردو، ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی هاتنی كۆمپانیاكانی هەنگاریا بۆ كوردستان دەربڕی. لەبەرامبەردا فرانسی میكلۆشی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەنگاریا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆشحاڵ دەبێت بە بەردەوامبوونی ئەم سەردانانە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

دواتر شاندەکە سەردانی پارێزگاری بۆدابیستی كرد، وێرای تاوتوێکردنی ئەو سێکتەرانەی کە کوردستان پێویستی پێیەتی وەبەرهێنانی تێدا بکرێت، گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی گۆڕینی ئاوی قورس و دووبارە بەكارهێنانەوەی و، گۆڕینی پاشماوەی شارەكان وەكو سەرچاوەی وزەش بە تێروتەسەلی کرا.

شاندەکە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ئیبراهیم سۆفی و ملا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆكی ژوورو، تاهیر مەولود ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوورو، ئازاد شێروانی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ژوور.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1424 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌