ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوورپیرۆزبایی دەستبەكاربوون لە كونسوڵی نوێ ی توركیا ده كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 کانونی یەکەم 2017 09:48
رۆژی 26/12/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری سۆران ئەبوبەكر و ئیبراهیم محەممەد كانەبی جێگرانی سەرۆكی ژوور و جەوهەر خدر و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی كونسوڵخانەی توركیایان لە هەولێر كرد لە لایەن ئاكان كاراچای كونسوڵی نوێ ی توركیا لە هەولێر پێشوازییان لێكرا.
دوای پیرۆزبایی شاندی ژوور لە ناوبراو، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكەیدا، هەروەها باس لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایان كرد.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌