تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ ژوور سیمینارێك لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سازدەكات

ژوور سیمینارێك لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سازدەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 03 کانونی یەکەم 2017 08:38
لە درێژەی هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان ژوور و نێوەندە زانستیەكان بۆ ئاڕاستەكردنی قوتابی وخوێندكارانی زانكۆكان بەرەو كاركردن لە بواری كەرتی تایبەت و پڕچەك كردنیان بە زانیاری دەربارەی بازاڕی كار و پێداویستیە هەنوكەییەكانی كەرتی تایبەت و هاندانیان بۆ دەست كردن بە كار و دامەزراندنی پرۆژەی بچوك رۆژی دوشەممە 27/11/2017 كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانكۆی سەڵاحەددین بە سەر پەرشتی هەوران عبدالله سەرۆكی بەشی ئینگلیزی و مامۆستای بابەتی پەروەردەی كاری ئازاد سیمینارێكی بۆ عەبدولواحید تەها بەڕێوبەری راگەیاندنی ژوور و شارەزا لە بواری راهێنان لەسەر بەرنامەی پێشەنگی كار لە بارەگای كۆلێژ رێكخست.
لەو سیمینارەدا زیاتر لە 120 قوتابی و خوێندكار ئامادەبوون تیشك خرایە سەر چۆنیەتی كاركردن لە بواری كەرتی تایبەت ئەو رێكارانەی پێویستن بۆ دامەزراندنی پرۆژەی بچووك و مامناوەند هەروەها ئامادەكاری بۆ قۆناغەكانی دوای خوێندن و چۆنیەتی هەڵس و كەوت كردن لەگەڵ بازاڕی كار.
سیمنارەكە ماوەی دووكاژێری خایاند لە كۆتایی وەڵامی سەرجەم پرسیاری بەشداربووان درایەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1367 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 05 کانونی یەکەم 2017 09:02

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑